دوو تۆمەتبار لەدەست هێزە ئەمنییەکانی بەغدا ڕادەکەن و لە هەولێر دەستگیردەکرێن
- عێراق
- 29 نیسان
(ئەرشیڤ) دوو تۆمەتبار لەدەستی پۆلیس. وێنە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
ئاڤا نیوز
دوو ئامۆزا کە تۆمەتبار بوون بە کوشتنی سەربازێکی سوپای عێراق لە بەغدا، لەدەست هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕادەکەن و لە هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کوردستان دەستگیردەکرێن.
لە بازاڕێکی شاری بەغدا سەربازێکی سوپای عێراق بە فیشەک دەکوژن و لە هەولێر دەستگیر دەکرێن.
وێنە گەورەکە: لە بەغدا دوو کەس کە شۆفێری تاکسین و ئامۆزای یەکترن، لەگەڵ سەربازێکی سوپای عێراق دەبێتە کێشەیان و ڕۆژی شەممە دووبارە لە بازاڕێکی ئەو شارە چاویان بە یەک دەکەوێتەوە، دوو ئامۆزاکە سەرەتا بە تێڵا و ئاسن دەکەونە گیانی سەربازەکە و دواتر بە فیشەکی دەمانچە کۆتایی بە ژیانی دەهێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی تاوانبارەکان لەدەستی هێزە ئەمنییەکانی بەغدا هەڵدێن، سەرەتا ڕوودەکەنە موسڵ دواتر دەچنە شاری دهۆک و لەوێشەوە دێن بۆ هەولێر. پێشتریش دەزگا ئەمنییەکانی بەغدا ناو و ناونیشانی ئە دوو تاوانبارەی بۆ دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان ناردووە. پۆلیسی هەلێریش شەو لە هۆتێلێکی لەناو شیرینی خەودا هەردووکیان دەستگیر دەکات.
لێدوانی فەرمی: عومەر یەکێکە لە بکوژەکان و سەبارەت بە هۆکاری کوشتی سەربازەکە دەڵێت: یەک زەڕە پەشیمان نیم لە کوشتنی و ئەگەر ئێستاش زیندوو بێتەوە دیسان دەیکوژمەوە.
ئەمەش بزانە: دوای ئەوەی تاوانبارەکان بە ڕۆژی ڕووناک لە دەستی هێزە ئەمنییەکانی بەغدا ڕزگاریان دەبێت، ڕووداوەکە دەنگدانەوەیەکی زۆر لە شەقامی عێراقی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و خەڵک گلەیی دەکەن لەوەی بۆچی هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە دەستبەجێ تاوانبارەکان دەستگیر بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش





