
لۆگۆی هەژماری من و بانکی بازرگانیی عێراق
ئاڤا نیوز
بانکی بازرگانیی عێراق لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من 40 هەزار هاوبەشی هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئامێرێکی ڕاکێشانی پارەی نییە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەوبارەیەوە نیگەرانە.
وێنە گەورەکە: هەژماری من خزمەتگوزارییەکی بەبانکی کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و تاوەکو ئێستا هەشت بانکی باوەڕپێکراو لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا خۆیان تۆمار کردووە، هاوکات بەشێکی زۆر لەوبانکانە لە تەواوی شارەکانی کوردستان ئامێری ڕاکێشانی پارەیان داناوە.
لێدوانی فەرمی: عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران، ڕایگەیاند، ئێمە نیگەرانین لەوەی بانکی بازرگانی عێراق ساڵیک لەمەوبەر بەڵێنیدا کە 100 ئامێری نوێی ATM لە تەواوی شارەکان دابنێت بەڵام تاوەکو ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا ئەو بانکە 40 هەزار هاوبەشی هەیە و سەرەڕای داواکارییان بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بانکە هیچ ئامێرێکی ATM نەکڕیوە، سەرەڕای ئەوەش کارتی بانکی ژمارەیەکی دیکە لە فەرمانبەران کە مامەڵەکانیان تەواوکراوە تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە.
- هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی گەیاندووەتە بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە






