وەزیری دوورخراوەی تەندروستیی لیبیا ڕوونکردنەوە لەبارەی کڕینی دەرمانی عێراقی دەدات
- عێراق
- 1 ئایار

ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بەهۆی هاوردەکردنی دەرمانی عێراقییەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، وەزیری تەندروستی لیبیا ڕایگەیاند، وەزارەتەکەی هاوردەکردنی دەرمانی عێراقیی بە یاسای کڕیووە و لەسەر داواکاریی ڕاستەوخۆی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە بووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی دەرمانی عێراقی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجەی هاوردە کردووە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی لیبیا، وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەمەزان ئەبوجناح، وەزیری دوورخراوەی تەندروستیی لیبیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کۆمپانیایەی گرێبەستی کڕینی دەرمانی لەگەڵدا کراوە لە بەشی دەرمانەکان تۆمارکراوە و فەرمی بووە، هێنانی دەرمانەکەش لەسەر داواکاریی ڕاستەوخۆی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە بووە، گرێبەستەکەش هەموو ڕێکارە کارگێڕیی و یاساییەکانی بڕیووە.
- سەبارەت بە گەیشتنی بارهەڵگری دەرمانەکانیش، ڕەمەزان ئەبوجناح ئاشکرای کرد کە تائێستا دەرمانەکان نەگەیشتوونەتە خاکی لیبیا و پارەی کۆمپانیای هەناردەکاری دەرمانەکەش نەدراوە، هەموو دەرمانێکیش کە دەگاتە وڵات لەلایەن دەستەی چاودێریی خۆراک و دەرمان پشکنینی بۆ دەکرێت بەر لەوەی دابەش بکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزیری دوورخراوەی تەندروستیی لیبیا داواش دەکات "دۆسییەکە ڕەوانەی داواکاری گشتیی وڵاتەکەی بکرێت تا بەشێوەیەکی شەفاف لێکۆڵینەوە بکات و کۆتایی بەم مشتوومڕە بهێنرێت، بەجۆرێک مافی نەخۆشانی لیبیش گەرەنتی بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش






