
ژمارەیەک کرێکار لەکاتی کارکردن
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا ڕێژەی دەستی کاری کرێکارانی ناوخۆیی لە سێکتەر و پرۆژەکان بۆ تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە زۆرترین دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتیان بڕەخسێنێت و دەستی کاری بیانی کەمتر ببێتەوە لە تەواوی ناوەندەکانی حکومی و تایبەتیش، هەروەها بە بڕیاری ژمارە 172ـی ئەنجوومەنی وەزیران، دەبێت 75٪ی دەستی کاری پرۆژەکان کرێکاری ناوخۆیی بن ئەمەش لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەتی کارە بۆ هاونیشتمانیان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانە کرێکاران لەکاتی کارکردن لەسەر پرۆژە و باڵەخانەکانی ناوچە و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تووشی ڕووداوی نەخوازراو دەبن و بەشێکیان گیانیان لەدەست دەدەن، بەشێکیشیان بە سەختی بریندار دەبن و بەتەواوی لە دونیا کارکردن دادەبڕێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، نزیکەی هەزار 400 کرێکارى خۆماڵى، لە شوێنی کرێکارانى بیانى دانراون بەپێى داواکارى و خواستى پڕۆژە جیاوازەکان تا کۆتایی وەرزی یەکەمى ساڵی 2025.
- ڕێژەى جێبەجێکردنی بڕیاری 172ـی ئەنجوومەنی وەزیران چەندە؟
زانیاریی تایبەت: بەگویرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، ڕێژەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە بەم شێوەیە:
- لە پارێزگای هەولێر 90% جێبەجێکراوە.
- لە پاریزگای سلێمانی 95% جێبەجێکراوە.
- لە پارێزگای دهۆک 91% جێبەجێکراوە.
- بەمەش ڕێژەی دەستی کار لە پرۆژەکان 90%ـیان کرێکاری ناوخۆیین.
کۆی گشتیی پرۆژەی دەستەبەرکراو تا کۆتاییەکانی وەرزی یەکەمی ساڵی 2025 لە تەواوی کوردستان.
- لە هەولێر 25 هەزار و 179 پرۆژە دەستەبەر کراون.
- لە سلێمانی 18 هەزار و 855 پرۆژە دەستەبەر کراون.
- پرۆژەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و قەڵادزێ لەگەڵ پرۆژەکانی سلێمانی تۆمار کراون.
- لە دهۆک نۆ هەزار و 670 پرۆژە دەستەبەر کراون.
- لە ئیدارەی سۆران 570 پرۆژە دەستەبەر کراون.
- ژمارەی خانەنشینکروان تا کۆتایی وەرزی یەکەمی ساڵی 2025
- لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 958 کرێکار خانەنشین کراون.
کۆی گشتیی ئەو کارخوازانەی خۆیان لە سیستمی پۆرتاڵی کار تۆمار کردووە لە مانگی 11ی 2024 تاوەکو مانگی 3ی 2025.
نزیکەی شەش هەزار و 531 کارخواز ناوی خۆیان تۆمار کردووە، نزیکەی هەزار کەس فۆرمی داواکردنی کاری پڕ کردووەتەوە، لەم ماوەیە نزیکەی 100 کەس دامەزراوە.
پارەی کۆکراوە بۆ سندوقی خانەنشینی کرێکاران چەندە؟
- ئاڤا میدیا زانیویەتی پارەی ئەو سندووقە لە یەک ترلیۆن و 340 ملیار و 849 ملیۆن دینار زیاترە.
چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو خاوەنکارانە دەکرێت کە سەرپێچی بەرامبەر کرێکاران دەکەن؟
مەریوان بەگۆک عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەر کاتێک خاوەنکار مافی کرێکارەکانی نەپارێزیت، بە پێی یاسای کار توشی سزا دەبێت، کرێکار دەتوانێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار و ڕاهێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، هەروەها لە ڕێگای هێڵی هۆشیاری 5500 سکاڵا تۆمار بکات و لەڕێگەی لیژنەکانی پشکنین بەدواداچوون بۆ تەواوی کێشەکانیان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





