
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بۆ دانانی بەردی بناغەی گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی و کردنەوەی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سەردانی پارێزگای کەرکووک دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێبوار تەها مستەفا، پارێزگاری کەرکوک پێنجشەممەی ڕابردوو ڕەزامەندی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بۆ دروستکردنی یەکەم پاڵاوگەی نەوت لە پارێزگاکەدا ڕاگەیاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای کەرکووک، کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، چاوەڕوان دەکرێت سەردانەکە ڕۆژی دووشەممە بێت و بۆ دانانی بەردی بناغەی پاڵاوگەی نەوتی، کە بە گەورەترین پاڵاوگە لە جۆری خۆی لە پارێزگاکەدا دادەنرێت، سەرەڕای کردنەوەی پڕۆژەکانی دیکە لە کەرتە جیاوازەکاندا.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران لەمیانی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای نەوتی باکوور کۆدەبێتەوە، بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوتی کارەکان و بەدواداچوونی وردەکارییەکانی گرێبەستی هاوبەش لە نێوان کۆمپانیاکە و هاوتا بەریتانییەکەی (BP) و گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی پەرەپێدانی ژێرخانی وزە لە پارێزگاکەدا.
لەلایەکی دیکە: پێشتر بەرپرسانی پارێزگای کەرکووک چەندین وردەکاریان لەسەر پڕۆژەی پاڵاوگەی نوێی پارێزگاکە ئاشکرا کردبوو، کە بە بەهای دوو ملیار دۆلارە و ئامێرەکانی لەلایەن کۆمپانیای UOP ئەمریکی دابین دەکرێت. ماوەی جێبەجێکردنەکەشی لە نێوان دوو تا سێ ساڵدا دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش






