ئاڤا نیوز
لە وەزارەتی ناوخۆ جۆرێکی پێبژاردن کە لە کامێراکانەوە تۆمار دەکرێت دەسڕێتەوە، ئەوانەشی گومانیان لە تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی هەبێت دەتوانن داواکاری پێداچوونەوە پێشکەش بکەن.
وێنە گەورەکە: لە پێناو سەلامەتی گیانی شوفێر و سەرنشینان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، جگە لە دانانی کامێراکانی تیژڕۆیی و خاڵ بۆ خاڵ، هەندێک کامێرای دیکەش دانراون بۆ ئەوەی هەر شۆفێرێک لە گڵۆپی سووری دا تۆماری بکات، یان لێخورین بە خێرایی زیاتر لەو خێراییەی کە ڕێگەی پێ دراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت، لەو کاتەی چرای ترافیک لایت سەوزە، یان زیاتر هاتنە پێش و تێپەراندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتە کە گلۆپی ترافیک لایت سوورە. ئیت کامێراکە بۆ ئەم سەرپێچییانەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەرج نییە هەموو سەرپێچییەک بە ئەنقەست بووبێت، ڕەنگە هەندێک جار شوفێرەکە نەخۆشی لەگەڵ بێت و حاڵەتی خراپ بێت و بیەوێ بەخێرایی بیگەیێنێت بە نەخۆشخانە.
لێدوانی فەرمی: د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤای گوت، "هەر کەسێک بەو هۆکارە لە کامێراکانی دابێت، ڕاپۆرتی پزیشکی پێشکەش بکات سزاکانی بۆ دەسڕینەوە."، واتە ئەگەر کەسێک نەخۆشی پێبێت و بەخێرایی بڕوات، لەو کاتەدا کامێراکان سەرپێچییەکە تۆمار دەکەن، بەڵام دواتر شۆفێرەکە بیسەلمێنێت کە نەخۆشی پێبووە و ڕاپۆرتی پزیشکی ببات، ئەوا پێبژاردنەکانی بۆ دەسڕنەوە.
هێمن میرانی دەشڵێت، "هەر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سزایەکمان سڕییەوە کە ویستوویەتی نەخۆش بگەیێنێت بە نەخۆشخانە و لە حەوت کامێرای دابوو، هەموویانمان سڕییەوە. ئەم بڕیارەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی نەخۆشە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





