
دەڕاسەیەک سەرقاڵی دروێنەی گەنمە لە یەکێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، دوو هەفتەیە لە پارێزگاکانی باشووری وڵات پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستیپێکردووە و ئەمساڵیش وەزارەتەکەیان پلانی هەیە زیاتر لە پێنج ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنم وەربگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: عێراق ساڵانە پێویستی بە پێنج ملیۆن تۆن گەنم هەیە و وەک بەرپرسانی کشتوکاڵی دەڵێن، پێشبینی دەکەن ئەمساڵیش ئاستی بەرهەمی گەنم ئەو بڕە تێپەڕێنێت و ئەگەر زیاتریش بێت، هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان دوو هەفتەیە لە زیقار و بەسڕە و پارێزگاکانی دیکەی باشوور دەستی بە وەرگرتنی گەنم کردووە و سایلۆکانیش بۆ وەرگرتنی گەنم ئامادەکراون، بڕیاریشە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە نێوان 24 کاتژمێر بۆ هەفتەیەک پارەی جوتیاران خەرج بکرێت.
لەبارەی ئەو گەنمەی وەریدەگرن، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، ئەمساڵ وەزارەت پلانی هەیە زیاتر لە پێنج ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنم وەربگرێت، تۆنێک گەنمی بەرهەمهاتوو بە شێوازی نوێ و بە مەڕەشە بە 850 هەزار دینار و تۆنێک گەنمی بەرهەمهاتوو بە ئاوی باران بە 800 هەزار دینار لە جوتیاران دەکڕنەوە، هۆکاری ئەوەشی کە گەنمی بەرهەمهاتوو بە مەڕەشە گرانترە بۆ ئەوەیە جوتیاران پشت بە شێوازی بەرهەمهێنانی سەردەمییانە ببەستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین




