
دیمەنی ناوچەی سەوزی بەغدا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی فەرمی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری فرۆشتنی چەند زەوییەکی دەوڵەتی داوە لە ناوچەی سەوزی بەغداو تەرخانکردنی بەشێک لە داهاتەکانی بۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیران، محەممەد شیاع سوودانی.
چیرۆکی سەرەکی: یاسر حوسێنی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڵگەنامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووە و واژۆی حەمید غەزی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، لە ڕێککەوتی 2025-3-19، دەرچووە.
نووسراوی فەرمی: نووسراوەکەی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاماژە بە دەرچوونی بڕیارێک دەکات بۆ فرۆشتنی چەند زەوییەک کە هی دەوڵەتن لەناو ناوچەی سەوز، لەگەڵ ئاراستەکردنی وەزارەتی دارایی بۆ تەرخانکردنی بەشێک لە داهاتەکانی ئەم فرۆشتنانە بۆ بەرژەوەندی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، بەو مەرجەی کە وردبینی ئەمنی ئەنجام بدرێت.
ناوەڕۆکی نووسراوەکە: فرۆشتنی خانوو و زەوییەکانی سەر بە دەوڵەت کە دەکەونە ناو گەڕەکەکانی (215، 217، 226، 228، 230 و 232)، بە زیادکردنی ئاشکرا بەپێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکی دەوڵەت ژمارە 21ـی ساڵی 2013ـی هەموارکراو.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی نووسراوەکە، پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی نوێنەرێک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران، ئەندامیێتی فەرهاد نیعمەتوڵڵا حەسەن، جێگری ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی موڵکی دەوڵەت لە وەزارەتی دارایی، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە لە وەزارەتی داد، بۆ وەرگرتنی داواکاری ئەوانەی دەیانەوێت ئەو زەویی و خانووانە لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکرا بکڕن، لەگەڵ وردبینی ئەمنیی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و دانانی ڕێکارە پێویستەکان سەبارەت بە بابەتەکە و خستنەڕووی ڕاسپاردەکانی بۆ بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش






