هۆشداری لە جۆرێکی نوێی سپیکردنەوەی پارە لە ڕێگەی گرێبەستی هاوسەرگیری "خەیاڵییەوە" دەدرێت
- عێراق
- 4 ئایار

چەکوشی ئاگادارکردنەوەی دادوەر لەگەڵ ئەڵقەی هاوسەرگیری
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە، ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق داوا لە دادگاکان دەکات چاودێری ئەو گرێبەستە هاوسەرگیرییە "خەیاڵییانە" بکەن کە بڕێکی زۆر وەک مارەیی دیاریکراوە.
وێنە گەورەکە: لە عێراق چەندین ڕێگە و شێوازی جۆراوجۆر بۆ سپیکردنەوەی پارە بەکار دەهێنرێت، لەسەر ئەوکارەش چەندین بانکی عێراقی لەلایەن ئەمریکاوە سزا دراون، ئێستاش جۆرێکی دیکە لە سپیکردنەوەی پارە پەیدا بووە، ئەویش لە ڕێگەی هاوسەرگیریی خەیاڵی و دیاریکردنی بڕێکی زۆر پارە یان زێڕ وەک مارەیی.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، یەکشەممە 4ـی ئایاری 2025، بڕیارنامەیەکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی دادگای پێداچوونەوە، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و سەرجەم دادگاکانی تێھەڵچوونەوە کردووە، بۆ بەدواداچوونی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری "خەیاڵی" کە بۆ "سپیکردنەوەی پارە" بەکاردەهێنرێن، بەتایبەت ئەوانەی مارەیی "زۆر نائاسایی" تێدا دەنووسرێت و دوای ماوەیەکی کەم بە جیابوونەوە کۆتاییان دێت.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی ناوەرۆکی نووسراوەکە کە واژۆی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنەکەی لەسەرە و وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، تێیدا هاتووە: "لەبەر مەترسیداری تاوانی سپیکردنەوەی پارە، کە یەکێک لە شێوەکانی بەکارهێنانی دادوەرییە بە سەردانکردنی دادگاکانی باری کەسێتی بۆ تۆمارکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری خەیاڵی و تۆمارکردنی مارەیی زۆر گەورە و پاشان جیابوونەوە دوای ماوەیەکی کورت".
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، ڕێنمایی دادگا تایبەتمەندەکان بکرێت لە کاتی بوونی مامەڵەی ھاوسەرگیری لەبەردەم دادگای باری کەسێتی و دیاریکردنی مارەیی زۆر و نائاسایی، دادگا داوا لە هەردوو لای گرێبەستەکە دەکات سەرچاوەی پارەکان ڕوون بکەنەوە. ئەگەر دادوەری تایبەتمەند بڕوای بە یاساییبوونی سەرچاوەی ئەم پارانە نەبوو و پێیوابوو نیەتی ڕاستەقینەی هاوسەرگیری بوونی نییە، تەنها گرێبەستێکی ڕواڵەتییە بۆ تێپەڕاندنی بڕی مارەییەکە، هەردوو لای گرێبەستەکە لەگەڵ وێنەیەک لە دەستپێکی گرێبەستەکە ڕەوانەی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە دەکات بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانی لە یاسایی بوون و سەرچاوەی مارەییەکە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی






