
دیمەنی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە (5-5-2025)، یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا بڵاوبکرێتەوە، بەوەش یاساکە بە فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 14-4-2025 و دوای 12 ساڵ لە دواخستنیی بە هۆکاری جۆراوجۆر، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، 29ی نیسانیش د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساکە کرد و ڕەوانەی وەزارەتی دادی کرد بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا.
لێدوانی فەرمی: خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بە پەرلەمانتارانی کوردی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە (5-5-2025) ژمارەی نوێی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاودەکرێتەوە و یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەکەدا بڵاودەکرێتەوە.
ئەمەش بزانە: هەرچەندە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعدا یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتارانی شیعە دەڵێن، دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە یاساکە نیسابی یاسایی تەواونەکردووە و تێپەڕاندنی یاساکە نایاساییە، بەوهۆیەش لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان تۆمارکردووە.
خاڵە ئەرێنییەکان: یاسای باری کەسی، لێبووردنی گشتی و گەڕانەوەی زەویش بۆ خاوەنەکانیان هەمان ناکۆکی لەسەر بوو و بەهۆکاری گرفتی یاسایی سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابوو، بەڵام دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکانی ڕەتکردەوەو هەر سێ یاساکە بەبێ گرفت کەوتنەبواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش






