
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعای یەمەن
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل هۆشداریی دەداتە سەرجەم ئەو کەسانەی لە ناوچەی دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعای یەمەن نیشتەجێبوون، داوایان لێدەکات هەرچی زووە لە نزیک ئەو فڕۆکەخانەیە دووربکەونەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 4-4-2025، مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی ئیسرئیل کرا و هەر دوای ئەو مووشەکە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ناوەڕاستی تەلئەڤیڤ بیسترا و ئێستا لە وەڵامی ئەو هێرشە، ئیسرائیل هۆشدارییەکی خێرا دەداتە خەڵکی نیشتەجێی نزیک فرۆکەخانەی سەنعا و دەڵێت، ناوچەکە چۆڵ بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە هۆشدارییەکی بۆ هەموو دانیشتوانی نزیک ناوچەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا نارد و ڕایگەیاند: هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ هەموو ئەوانەی لە نزیک ئەو فڕۆکەخانەیە نیشتەجێبوون، داواتان لێدەکەین دەستبەجێ چۆڵی بکەن و هەموو کەسێکی دەورووبەرتان ئاگادار بکەنەوە لە پێویستی چۆڵکردنی ئەم ناوچەیە''.
- مانەوەتان لەوناوچەیە ژیانتان دەخاتە مەرسییەوە.
قووڵتر: ئەم ئاگاداییەکی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە هەڕەشەی لە حووسییەکانی یەمەن کردووە کە بە گورزێکی کوشندە وەڵامی ئەو هێرشە دەداتە کە کردوویانەتە سەر وڵاتەکەیان، هەر دوێنی دووشەممە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند پێگەیەکی ئەو گرووپە لە یەمەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






