
دیمەنی بەرزبوونەوەی دوکەڵ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا
ئاڤا نیوز
دوای هۆشدارییەکی خێرای ئیسرائیل بۆ دانیشتوانی نزیک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا کە هەرچی زووە ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە بە کەمتر لە کاتژمێک لەو هۆشدارییە فڕۆکەخانەکەی بەچڕی بۆردوومان کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەمێک بەر لەئێستا دوای هۆشداریی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەوتیی سەنعا لە یەمەن، ئیسرائیل بەچڕی هێرشی ئاسمانی کرد سەر ئەو فڕۆکەخانەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاند، 10 هێرشی ئاسمانی کراوەتەسەر یەمەن لەنێویاندا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا بەئامانجگیراوە، هاوکات باسی لەوەکردووە کە ئەم هێرشانە بەردەوام دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەم بۆردوومانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو فڕۆکەخانەیە لە کاتێکدایە نزیکەی کاتژمێرێک بەر لەئێستا سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەکی بۆ هەموو دانیشتوانی نزیک ناوچەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا نارد و ڕایگەیاند: هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ هەموو ئەوانەی لە نزیک ئەو فڕۆکەخانەیە نیشتەجێبوون، داواتان لێدەکەین دەستبەجێ چۆڵی بکەن و هەموو کەسێکی دەورووبەرتان ئاگادار بکەنەوە لە پێویستی چۆڵکردنی ئەم ناوچەیە''.
قووڵتر: ئیسرائیل هەڕەشەی لە حووسییەکانی یەمەن کردووە کە بە گورزێکی کوشندە وەڵامی ئەو هێرشە دەداتە کە کردوویانەتە سەر وڵاتەکەیان، هەر دوێنی دووشەممە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند پێگەیەکی ئەو گرووپە لە یەمەن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






