
وێنەی كەمپی هۆل- گێتی
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی سوێد ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی ئەو کەسانە وەرناگرێتەوە کە پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە و ئێستا لە کەمپەکانی باکووری سووریان.
لێدوانی فەرمی: تۆپیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوێد ڕایگەیاند: وڵاتەکەی هیچ هاوکارییەک پێشکەشی ئەو سوێدیانە ناکات کە پەیوەندییان بە دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" کردووە و ئێستا لە کەمپەکانی باکووری سووریا دەستبەسەرن.
زانیاریی زیاتر: حکومەت هیچ گرەنتی گواستنەوەی هاوڵاتییە سوێدییەکان ناکات کە ئێستا لە باکووری سووریان و سوێد هیچ ئەرکێکی یاسایی لەسەر شان نییە بۆ جوڵەکردن بە ئاراستەی گەڕانەوەیان بە ژن و منداڵەکانیشەوە.
وێنە گەورەکە: لە کەمپەکانی هۆل و ڕۆژ لە باکووری سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان) هەزاران چەکداری بەدیلگیراو و کەسوکارەکانیان هەن کە پێش ساڵی 2014 و دواتریش وڵاتەکانیان جێهێشتووە و پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە لە سووریا و عێراق، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان چەندین جار داوای لە وڵاتان کردووە پاشماوەی چەکدارانی داعش کە وڵاتینامەی چەندین وڵاتیان هەیە وەربگرنەوە.
باکگراوند: بەگوێرەی ئامارێکی کەناڵی چواری سوێدی، لە کەمپی هۆل پێنج ژن و منداڵی سوێدی هەن، هێزەکانی سووریای دیموکراتیش 10 چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە کە خاوەن وڵاتینامەی سوێدن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





