جەمال کۆچەر: نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان پەیوەندی بە پارەی نەختینەوە نییە
- بزنس
- 7 ئایار
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆکاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات و دەڵێت، نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان پەیوەندی بە پارەی نەختینەوە نییە.
وێنە گەورەکە: دوای پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، تائێستا بڕیاری ناردنی پارە بۆ کوردستان نەدراوە.
لێدوانی فەرمی: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە گەشتی هەواڵەکانی 12ـی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: بابەتی کێشەی پارەی نەختینەیی لە عێراق هەیە، بەڵام نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان پەیوەندی بە پارەی نەختینەوە نییە، بەڵکو تەیف سامی ترسی لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان هەیە.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی جەمال کۆچەر:
٠ سەرەڕای هەموو بارودۆخەکان عێراق مووچەی فەرمانبەرانی خۆی داوە.
٠ حکومەتی عێراق ناچار دەبێت مووچەی فەرمانبەران بنێرێت
٠ دەبێت ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەکەوێتە هەفتەی داهاتوودا
٠ لە پەرلەمانی عێراق دەنگی پێویست بۆ بەرگریکردن لە کوردستان هەیە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی جەمال کۆچەر، عێراق کەوتووەتە نێو قەیرانێکی دارایی جیهانییەوە و شەش مانگی سەخت لەبەردەم مووچەی فەرمانبەراندایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مێژووی 120 ساڵی كورد لە ئەمریكا بڵاو دەكرێتەوە
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفلۆنزا ئێران ناچار دەکات پشووی قوتابخانەکان درێژ بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: هەر مووچەخۆرێک لە هەژماری من بەشدار نەبێت مووچەی ڕادەگیرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بهرپرسێكی كورد كاتى ناردنى مووچه له تهیف سامی دەپرسێت






