
ساتی فڕینی فڕۆكەیەكی ئەمریكی بۆ گورز وەشاندن لە حووسییەكان- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئەمریکا ڕایگەیاند نۆ مووشەکی بالیستیکی دژە کەشتی و دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حووسییەکانی لە یەمەن لەناو بردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند: ئەو چەکانەیان کاتێک لەناوبردووە کە حووسییەکان چوار مووشەکی دژە کەشتییان ئاڕاستە کردووە، دوانیان لە کەنداوی عەدەن و دوانیشیان لە دەریای سوور کەوتوونەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان هەبێت.
زانیاریی زیاتر: سێنتکۆم ئاماژەی بەوەکردووە لە هێرشەکەی حووسییەکاندا هیچ کەشتییەکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زیانیان بەر نەکەوتووە.
باکگراوند: لە 19 ی نۆڤەمبەری ڕابردووەوە، حووسییەکان کە ئێران پشتیوانییان دەکات بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانی و سەربازییەکان لە دەریای سوور و دەریای عەرەب و کەنداوی عەدەن، بەگومانی ئەوەی ئەو کەشتییانە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە و هێرشەکانیشیان وەک پشتیوانییەک بۆ حەماس و گەلی فەڵەستین وێنا دەکەن کە لەحەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە هەریەک لە حەماس و ئیسرائیل لە شەڕێکی سەختدان لە کەرتی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





