
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دەیان ئەفسەر و پلەداری عێراقی بەهۆی تۆپبارانی هیندستانەوە لە پاکستان گیریان خواردووە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە، سوودانیش فەرمانی گەڕانەوەیان دەردەکات.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی بەرگریی عێراق سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ 500 ئەفسەر و پلەدار لە هێزی تایبەت بۆ تەواوکردنی خولێکی سەربازیی پێشکەوتوو "ساعیقە" ڕەوانەی پاکستان کردووە، ئێستا تۆپبارانی هیندستان بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی پاکستان لە دەوروبەری شوێنی ئەفسەرانی عێراق لە کشمیری پاکستان نزیکبووەتەوە.
داواكاریی فهرمی: کەسوکاری ئەو ئەفسەرانە بانگەوازێکی بەپەلەیان بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق کردووە، بە خێرایی ئەو 500 ئەفسەر و پلەدارە عێراقییانە لەو سەربازگانە بگوازنەوە و دەستبەجێ بۆ عێراق بییانگەڕێننەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمێک پێش ئێستا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی گەڕاندنەوەی ئەو گرووپە ڕاهێنراوانەی لە پاکستانەوە بۆ عێراق دەرکرد.
باکگراوند: بەگوێرەی هەواڵی میدیای پاکستان کە لە زاری سەرچاوە سەربازییەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە، درۆنەکانی هیندستان لە ئاسمانی پاکستان خراونەتە خوارەوە کە بەمەبەستی هێرشکردنە سەر چەند شوێنێک ئاراستە کرابوون، لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەوڵی ئەوە دەدرێت ڕێگە لە تەشەنەسەندنی شەڕی نێوان هیندستان و پاکستان بگیرێت کە دوو دەوڵەتی دراوسێی خاوەن چەکی ئەتۆمین.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی





