وەزارەتی دارایی کوردستان: چاوەڕێین دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بکرێت
- بزنس
- 10 ئایار

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانە لە سبەی یەکشەممەوە بڕیاری خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی چوار بدرێت و دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی بکرێت. بەپرسێکی وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت: "ئەگەر سبەی هیچی نوێ روونەدات بڕیار ئەدەین شاندێک بنێرینە بەغدا
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 41 ڕۆژ تێپەڕی بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، هێشتا هیچ لێدوان و زانیارییەکی نوێ و فەرمی نییە کەی پارەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت، لەکاتێکدا زیاتر لە 10 ڕۆژە لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کراوە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی پەیوەست بە مووچە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ و دوێنی پشووی کۆتایی هەفتە بوو هیچ زانیارییەکی نوێ نییە. چاوەڕوانین سبەی یەکشەممە کە دەوام دەستپێدەکاتەوە بزانین هیچ بڕیارێک دەدەن، چونکە تاوەکو ئێستا بە فەرمی و نافەرمی هیچ هۆکارێکیان پێ نەگووتین بۆچی ناینێرن.
بەگوتەی بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی، چاوەڕوانی ئەوەن ئایا سبەی یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی پارە دەدات یان نا، ئەگەر بڕیاری نەدا، ئینجا ئەوان لە کوردستان بریار دەدەن شاندێک بەفەرمی بچێتە بەغدا و لە هۆکارەکەی بکۆڵێتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە سۆشیاڵ میدیا و ڕاگەیاندنەکان هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە دوای گەڕانەوەی سوودانی لە تورکیا لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا تاوەکو سێشەممە پارەی مووچە دەنێردرێت، ئاڤا لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازی پرسی، بەڵام هیچیان پشتڕاستیان نەکردەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بەردەوام لێدوان لەبارەی هۆکارەکان دەدەن، یەکێکیان دەڵێت سیاسییە، یەکێکیان دەڵێت پارەی کاش نییە، یەکێکیان دەڵێت کورتهێنانی بودجە هەیە، بەڵام تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەفەرمی و نافەرمی هیچ هۆکارێکی بە وەزارەتی دارایی کوردستان نەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەو منداڵەی بە دوو ڕووخسار لەدایکبوو گیانیلەدەست دا
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت کرا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
30 حوزەیران
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت کرا
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باسی مووچە نەکرا
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حەشدی شەعبی: کێشەی کارتە بانکییەکان بەشێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر کراوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە؛ "پرسی مووچە تاوتوێ دەکرێت"
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارە لەسەر شەقامەکان دەبینرێت؛ مووچە مانگی پێنج هاتووە؟