
فڕۆکەیەکی مەدەنی هێڵی فڕۆکەوانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆی گرژییە سەربازییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەشێوەیەکی کاتی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو دوو وڵاتە ڕاگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای چوار ڕۆژ لە گرژیی سەربازیی و شەڕ و پێکدادانی نێوانیان، ئەمڕۆ هیندستان و پاکستان لەسەر ڕاگرتنی گرژییەکان ڕێککەوتن.
زانیاریی تایبەت: بەرپرسێک لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی گرژییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات، عێراق بەشێوەیەکی کاتی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هیندستان و پاکستان ڕاگرتووە و هەر کاتێکیش گرژییەکان بوەستن، گەشتەکان ڕاستەوخۆ دەستپێدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتان بەسەر ئاسمانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، ئەوەش لە ڕووی داراییەوە بۆ عێراق سوودی هەیە، بەڵام ئەم سوودەش کاتییە و بەهۆی گرژییەکانەوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی






