ئێران لە فراوانبوونی شەڕی غەززە دەترسێت و خەمی دامەزراوە ئەتۆمییەکانیەتی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-15

دیمەنێكی غەززە- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئێران نیگەرانی فراوانبوونی شەڕی غەززەیە و دەترسێت رایبكێشنە ناو شەڕ و ئیسرائیل زیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بگەیێنێت. بۆیە داوای لە حیزبوڵڵای لوبنانی کردووە ڕێگریی لە فراوانبوونی شەڕەکە بکات.
وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز، مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئیسماعیل قائانی سەردانی بەیرووتی پایتەختی لوبنانی کردووە، لەوێ لەگەڵ حەسەن نەسروڵا، ڕێبەری حیزبوڵای لوبنانی، کۆبووەتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا مەترسییەکانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس و ئەگەرەکانی فراوانبوونی شەڕەکە تاوتوێ کراون.
زانیاریی زیاتر: ئێران ئامۆژگاریی حیزبوڵای کردووە کە ڕێ لە فراوانبوونی شەڕەکە بگرێت، چونکە ئەگەر ئێران بچێتە ناو شەڕەوە، زیان بەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی دەكەوێت. لە بەرامبەردا حیزبوڵا بە ئێرانی گوتوە کە نایەوێت ئێران بچێتە ناو شەڕەوە لەگەڵ ئیسرائیل یان ئەمریکا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو شەڕی خۆی لە دژی ئیسرائیل درێژە پێدەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەوەتەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێکرەوە، بەرپرسانی سوپای قودس و حیزبوڵڵای لوبنانی لانیکەم سێ جار کۆبوونەتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا زیاتر لە 200 چەکداری حیزبوڵا و 50 سڤیل لە لوبنان کوژراون. بە هۆی هێرشەکانی حیزبوڵاشەوە نزیکەی 12 سەربازی ئیسرائیلی و شەش سڤیل لە ئیسرائیل کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





