
جۆن كێربی، گوتەبێژی كۆشكی سپی- AFP
ئاڤا نیوز
ئیدارەی ئەمریكا ڕایگەیاند بە " وریایی و گەشبینییەوە پێشوازی لە پێشنیازی نوێی ئاگربەستی حەماس دەكەن و ئەو پێشنیازە لەگەڵ ئەو رێككەوتننامەیە دەگونجێت كە ئەوان كاری لەسەر دەكەن".
وێنە گەورەكە: ئەو پێشنیازەی كە حەماس پێشكەشی وڵاتانی ناوبژیوانی كردووە بۆ "ئاگربەستی غەززە" لە سێ قۆناغ پێكهاتووە كە هەر قۆناغێك شەش هەفتە دەخایەنێت.
لێدوانی فەرمی: جۆن كێربی، گوتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند: ئەو پێشنیازەی حەماس لە چوارچێوەی ئەو ڕێككەوتننامەیەیە كەچەندین مانگە كاری لەسەر دەكەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم ماوەیەوە شاندێكی دیكە دەچێتە قەتەر و هەوڵەكان چڕتر دەبنەوە بۆ ئاگربەستێكی كاتی، ئیدارەی ئەمریكا هیوادارن بە زووترین كات بگەنە ئاگربەست.
لە لایەكی دیكەوە: ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: بە چڕی كاردەكەین بۆ داخستنی بۆشایی نێوان پێشنیازەكانی ئاگربەست كە لەلایەن ئیسرائیل و حەماسەوە پێشكەشكراون.
باكگراوند: ماوەی شەش مانگە لە غەززە شەڕ بەردەوامە، تاوكو ئێستا 32 هەزار كەس بە هۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، ئەوانەشی كە لە ژیاندا ماون لە ژێر هەڕەشەی برسێتی مووشەكەكانی ئیسرائیل دەژین.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: دەوڵەتی فەڵەستین دروست نابێت
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئێران وەڵامی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەداتەوە
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە






