
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستیی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێببەربوون لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنێت کە هاووڵاتییەکی شاری مووسڵە.
وێنە گەورەکە: لەگەل بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون، لە هەرێمی کوردستان تەنیا دوو تووشبووی پشتڕاستکراوە هەبوون، کە یەکێکیان لەشاری دهۆک بوو کە هەفتەی ڕابردوو لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حاڵەتی دووەمیش لە شاری کۆیە بوو، بە تەواوی چاکبووەوە و لە نەخۆشخانە دەرچووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا ئەویش ئافرەتێکی دانیشتووی (بەعاج)ـی سەر بە پارێزگای موسڵە و تەمەنی 27 ساڵە، پیشەی ئافرەتی ماڵەوەیە و لەشاری هەولێر دەستنیشانی نەخۆشییەکەی کراوە. ئێستا ئەو تووشبووە لەشاری هەولێر لەژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت.
داواکاری فەرمی: وەزارەتی تەندروستی جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان دەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: تای خوێنبەربوون لە عێراق ڕوو لە هەڵکشانە و کۆی گشتیی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون گەیشتووە 73 حاڵەت و پشکی شێریش بەر پارێزگای زیقار کەوتووە بە ڕێژەی 34% لە کۆی تووشبووان.
باکگراوند: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، بە نەخۆشییەكی كوشندە هەژماردەكرێت و تا ئێستا چەندین کەس بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر لەبارەی ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بڕیاریدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی دروستبوونی لافاو تیمەکانی شارەوانی هەولێر لە ئامادەباشیدان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

شێخ دارا: لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمان ئاگادربن پێش فیلەر و بۆتۆکس پشکنین بکەن ئەگەرنا ترسناکە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوازدەمین فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆک بە بەشداری سینەماكارانی 37 وڵات دەستپێدەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمان ئاگادربن پێش فیلەر و بۆتۆکس پشکنین بکەن ئەگەرنا ترسناکە






