یەکێک لە بانکەکانی کوردستان هاووڵاتیان بە لێشاو ڕوویان تێکردووە
ئاڤا نیوز
مووچەخۆرانی سلێمانی بەلێشاو دەستیان بە مامەڵەی خۆتۆمارکردن لە هەژماری من کردووە. ئەمەش دوای هەواڵێکی ئاڤا و هۆشدارییە تووند و خێراکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دێت کە وتبووی کۆتایی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ خۆ تۆمارکردنیان.
وێنە گەورکە: ڕۆژی دووشەممە 19-5-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان مووچەخۆرانی ئاگادار کردەوە، ئەگەر تاوەکو 1-6-2025 دەست بە مامەڵەی خۆتۆمارکردن لە هەژماری من نەکەن، ئەوا مووچەیان ڕادەگیرێت تا مامەڵەکانیان تەواو دەکەن. هۆشدارییەکەی وەزارەتی دارایی جددییە، پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ بەبانکیکردنی مووچە دەرکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر چەند جارێک ئاڤا میدیا ڕایگەیاندبوو کە وەزارەتی دارایی عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووەتەوە و داوای کردووە پەلە بکەن لە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم مووچەخۆران، هەر مووچەخۆرێک تاوەکو 31-12-2025 خۆی تۆمار نەکات مووچەکەی لە بەغدا ڕادەگرن. وەزارەتی دارایی کوردستان دەیەوێت تا ئەوکاتە سەرجەم مووچەخۆران لە هەژماری من تۆمار بکات.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا نزیکەی 250 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان تۆمار بکەن و زۆربەشیان لە سنووری سلێمانین، ئەویش بەهۆی ئەوەی مۆڵەتەکەی وەزارەتی دارایی تەنیا 12 ڕۆژ بوو، هەروەها مووچەخۆری زۆریش ماون بۆ خۆتۆمارکردنیان، بۆیە بەلێشاو ڕوو لە بانکەکان دەکەن و ئێستا قەرەباڵغی زۆریان لە بانکەکان دروستکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە بەشێکی خانەنشینانی سلێمانی بۆ خۆ تۆمارکردنیان لە هەژماری من، تیمی هەژماری من دەڵێن، "لەو بانکانەی مانگانە مووچە دابەش دەکەن تیمەکانمان ئامادەن، پێویستە خانەنشینان کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت لەگەڵ خۆیان بهێنن و فۆرم پڕ بکەنەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکەن
20 ئایار
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
20 ئایار
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سندووقی دراو ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی عێراق بڵاودەکاتەوە