
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق داواکارییەکی نوێ لەبارەی لیستی مووچەی خانەنشینان لە هەرێمی کوردستان دەکات و وەزارەتی دارایی کوردستانیش دەڵێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوو داواکارییەکە جێبەجێ دەکرێت و داواکارییەکەش هیچ کاریگەرییەکی لەسەر لیستی مووچەی مووچەخۆرانی مانگی پێنج نابێت.
وێنە گەورەکە: مانگانە لیستی خانەنشینانی نوێ، ئەوانەی مامەڵەکانیان تەواو دەبێت بە جیا ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، تاوەکو ئێستا 10 هەزار و 500 کەس مامەڵەیان تەواوبووە، نزیکەی 15 هەزاری دیکە ماون کە بە چەند قۆناغێک کار لەسەر مامەڵەکانیان دەکرێت، لیستەکانیش پێشتر بەپێی پارێزگاکان جیاکراونەتەوە و بە چەند لیستێکی جیاواز دەنێردرا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "تیمی وردبینی وەزارەتی دارایی عێراق داوایان کردووە لیستی خانەنشینان بکەین بە یەک پاکێج هەمووی بەیەکەوە بنێرین، چونکە پێشتر پارێزگاکانمان جیا کردبووەوە، لەچەند کاتژمێری داهاتوو بەیەک پاکێج لیستی هەموو خانەنشینانیان ڕادەست دەکەین و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر وربینیکردن لە لیستی مووچە نابێت".
ئەمەش بزانە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان، دوێنێ لیستی مووچەی مانگی پێنجی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەی بەغدا کرد و وربینیکردن لە لیستەکە دەستیپێکردووە، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی کوردستانیش بە ئاڤای ڕاگەیاند، لیستەکە هیچ کێشەیەکی تەکنیکی تێدانییە و ئەگەر کێشەیەک دروست بکرێت سیاسییە و پەیوەندی بە کێشەی تەکنیکییەوە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
جووتیارانی عەنکاوە قەرەبوو دەکرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بە بازاڕی ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەبەستینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددەی هۆشبەر لە جۆرێکی شیرینی منداڵاندا دەدۆزرێتەوە
31 ئایار
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
31 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووان قەرەبوو دەكرێنەوە
30 ئایار
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیان سەبری ئاشکرای دەکات کێ لەپشت ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانە