
مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست خەرج دەکرێت
ئاڤا نیوز
لە ماوەی ڕابردوو لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست لە فەرمانگەکان دامەزراند، بەڵام بەغدا ناوەکانیانی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران دەرهێنا و بەو هۆیەوە مووچەکانیان وەرنەگرتووە، وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجکردنی مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دەرکرد.
وێنە گەورەکە: فەرمانبەرانی گرێبەست کە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار کەس دەبێت لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووەوە بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزرێنراون، تاوەکو ئێستا شایستەی دارایی مانگانەیان بۆ خەرج نەکراوە. ماوەی چەند مانگێکیشە ئاڤا میدیا وەکو پیشەی سەرەکی خۆی کە هەڵگری خەمی هەمووانە، بەردەوام لە پەیوەندیدابووە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی دەنگی ئەو فەرمانبەرانە بگەیەنێت و مووچەیان بۆ خەرج بکرێت.
وێنە گەورەکە: فەرمانبەرانی گرێبەست کە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار کەس دەبێت لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووەوە بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزرێنراون، تاوەکو ئێستا شایستەی دارایی مانگانەیان بۆ خەرج نەکراوە. ماوەی چەند مانگێکیشە ئاڤا میدیا وەکو پیشەی سەرەکی خۆی کە هەڵگری خەمی هەمووانە، بەردەوام لە پەیوەندیدابووە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی دەنگی ئەو فەرمانبەرانە بگەیەنێت و مووچەیان بۆ خەرج بکرێت.
- دواجار وەزارەتی دارایی و ئابووری شەوی دووشەممە 26-5-2025، لە ڕاگەیێنراوێکدا بڕیاریدا مووچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی گرێبەست خەرج بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لە ڕۆژی 19-3-2025 تایبەت بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو فەرمانبەرانەی ساڵی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەناو لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ک ەمانگانە دەچێتە بەغدا ڕەتکراونەتەوە، ماوەی چەند مانگێکە شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە، هەر لەوبارەیەوە چەند بڕیارێک لەسەر میکانیزم و شێوازی پێدانی شایستە داراییەکانیان دەرکراوە کە بەمشێوەیە:-
- ڕۆژی چوارشەممە 28-5-2025، مووچەی مانگی نیسانی ساڵی 2025ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
- مووچەی مانگەکانی سێ تا حەوتی ساڵی 2024ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کە لەو مانگانە دامەزراون و شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.
- لەمانگەکانی داهاتوودا لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی مانگانەیان قۆناغ بە قۆناغ ئەو مووچانەشیان بۆ خەرج دەکرێتەوە کە لەساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا پێیان نەدراوە.
- لە مانگی داهاتووەوە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە مانگانە لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت کە تێکڕای تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



