
ئاڤا نیوز
گرفتێکی دیکە ڕووبەڕووی سەدان هەزار دەنگدەر دەبێتەوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت بە کۆی گشتی 40٪ی دەنگدەران ناتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن.
وێنە گەورەکە: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە 20%ی ئەو دەنگدەرانەی کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە کە دەکاتە 650 هەزار دەنگدەر کێشەی پەنجەمۆریان هەیە، ئەمە لەکاتێکدایە 839 هەزار دەنگدەر کە دەکاتە 25%ـی دەنگدەران بەهۆی ئەوەی کارتی بایۆمەترییان نوێنەکردووەتەوە ناتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
لێدوانی فه‌رمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا نیوز گوت: "بەپێی یاسا و ڕێنمایی کۆمیسیۆن ته‌نیا له 5%ی ده‌نگده‌ران ده‌توانن به‌بێ په‌نجه‌مۆر ده‌نگ بده‌ن، به‌شه‌كانی هونەری و كارگێڕی و یاسایی كۆمیسیۆن كاری ڕژد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەن، ئامانجمانە هەڵبژاردن بەبێ گرفت بکرێت".
ئه‌وه‌ی پێویست بیزانیت: نێچیرڤان بارزانی لە نووسراوەکەدا کە ڕۆژی 11-3-2024 ئاراستەی کۆمیسیۆنی کردووە، چەند تیبینی و داواکارییەکی خستووەتەڕوو:
- هه‌ڵه و كێشه‌ی ته‌كنیكی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران چارەسەر بكرێت.
- پێویسته كورسییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زیادبكرێن.
- پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ته‌واوه‌تی له باره‌گای ده‌سته‌ی كۆمیسیۆن له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
- نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له بواری ته‌كنه‌لۆژیا له سه‌نته‌ری ته‌كنیكی كۆمیسیۆن ئامادەبێت.
- ئه‌نجامی بەرایی دەنگدان له سه‌رجه‌م وێستگه‌كان ڕاستەوخۆ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆمیسیۆن بڵاوبكرێته‌وه.
ژماره‌كان واده‌ڵێن: لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار و 360 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 950 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە.
بۆچی گرنگه: وێڕای ئەوەی کێشەی پەنجەمۆر نیگه‌رانی بۆ سەدان هەزار ده‌نگده‌ر دروست کردووە، ئەگەر ئەم گرفتە چارەسەر نەکرێت کاریگەری زۆری لەسەر ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و دەنگی لایەنەکان دەبێت.
نموونەی کارتێکی دەنگدان کە لەسەری نووسراوە بەبێ پەنجەمۆر
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کو‌لتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




