سەرۆککۆماری عێراق: هۆکاری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا نەبوونی یاسای نەوت و غازە
- ڕاپۆرت
- 28 ئایار

د. عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیێنێت، نەبوونی یاسای نەوت و گاز هۆکاری پشت ئەو کێشە هەڵپەسێردراوانەی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، دانوستان لە نێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وەک مووچە و نەوت و بابەتەکانی دیکە بەردەوامە.
چیرۆکی سەرەکی: د. عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ CNNـی عەرەبی، تیشکی خستە سەر گرنگترین پرسە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و کێشەکانی ناوخۆ و پەیوەندی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا
لەتیف ڕەشید جەختی لەسەر گرنگی سووریا بۆ عێراق کردەوە و گوتی: "سووریا لە هەموو ڕووەکانی کۆمەڵایەتی و ئایینی و کولتوورییەوە وڵاتێکی گرنگە بۆ عێراق" و داوای لە حکومەتی سووریا کرد کە گرنگی بە گەلی سووریا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بدات و دڵنیایی لە نوێنەرایەتییان بکات.
چارەسەری کێشە ئەمنییەکان
سەبارەت بە کێشە ئەمنییەکانی سنوور، سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمە سنوورێکی دوور و درێژمان لەگەڵ سووریا هەیە، تیرۆریستانیش لەسەر سنوور هەن، یان بە تاک یان لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە نەتەوەی جۆراوجۆر. ئەم پرسە ئەمنییە دەبێت بە دۆستانە لەگەڵ لایەنی سووریا چارەسەر بکرێت".
پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا
ڕەشید پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بە باش "لەڕووی بازرگانی و دیپلۆماسییەوە" ناوبرد و گوتی: بازرگانییەکەمان بەهێزە، ساڵانە دەگاتە دەیان ملیار دۆلار.
هیواشی خواست، کێشە ئەمنییەکە چارەسەر بکرێت، بەتایبەتی لەگەڵ بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ بەدواداچوونی ڕێگەی ئاشتییانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران و ئەمریکا
سەرۆککۆمار جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران کۆن و سروشتی و بەهێزن، هیچ هێزێکی ئێرانی لەناو عێراقدا نییە یان بەپێچەوانەشەوە."
سەبارەت بە ئەمریکاش گوتی: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا ئاسایی و باشە، ڕێککەوتنیش لە نێوان هەردوولادا هەیە و بە هاوبەشی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. دیاریکردنی مانەوە یان دەرچوونی هێزەکان بۆ دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولا جێدەهێڵرێت".
نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێران
سەرۆککۆماری عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و ئێران دەربڕی و ڕایگەیاند: عێراق ئامادەیە ببێتە نێوەندگیر لە نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ سەرکەوتنی دانوستانەکان، ئەگەر ئەوان داوای بکەن.
کێشەکانی ناوخۆ
سەبارەت بە کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەشید گوتی: نەبوونی یاسای نەوت و گاز لە پشت پرسە هەڵواسراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانە و دانوستاندنەکانیش لە نێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و نەوت و پرسەکانی تر بەردەوامە.
هەڵبژاردنەکان
سەرۆککۆمار دڵنیایی دا لەوەی، هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، "ئێمەش کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و سەقامگیری و دادپەروەرانە، دڵنیابوون لە بەشداریکردنی فراوان لەلایەن گەلی عێراقەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەورووبەری دیمەشق بۆردومان دەکات
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڕێبەری باڵای ئێران: حکومەتەکەی ترەمپ شایستەی گفتوگۆ نییە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەروازەکانی سەربازگەی ڕەشیدی دادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کاردنەوەی ناوخۆی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە
- ڕاپۆرت
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ئەنجامی سەرژمێرییەكەی پاش ساڵێك رادەگەیەنێت
- ڕاپۆرت
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆرمۆر ڕۆڵێکی ستراتیژی لە ئاسایشی وزەی کوردستان و عێراقدا دەبینێت






