ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچە نامەیەكی فەرمی ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەكات
- بزنس
- 4 حوزەیران

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێت و ئەنجوومەنەكە بڕیاری دا سەبارەت بە ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، نامەیەكی فەرمی ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەكات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێكدا ئەنجوومەنی وەزیران ئاشكرای كردووە کە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دوای خستنەڕووی وردەكاریی بابەتەكە، ئەنجوومەنەكە بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە نا دەستووریی و نایاسایی زانی و داوای کرد ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ، پێداچوونەوەی پێویست بەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکات لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، بۆ ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێم بێبەش نەبن لە شایستەکانی خۆیان.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان داوا دەكات کار بە دوا ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان بکرێت. هەروەها بڕیاریش درا نامەیەکی فەرمی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و نوێنەری وڵاتان بکرێت کە تێیدا لایەنە دەستووریی و یاسایی و داراییەکان ڕوونبکرێتەوە و داوای هاوئاهەنگیی و پشتیوانیی چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بکرێت لە چوارچێوەی دەستوور.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




