بەهۆی نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە گرفت بۆ چەند بەڕێوەبەرایەتییەک دروستبووە
- بزنس
- 10 حوزەیران

گوژمەیەک دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
بڕینی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەناهەق لەلایەن بەغداوە کاریگەریی کردووەتە سەر چەندین سێکتەری جیاواز. بەهۆی ئەو بارودۆخە داراییەی دروستبووە کاریگەریی لەسەر گەڕاندنەوەی پارە لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنەوە بۆ خاوەنەکانیان دروستکردووە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق لە بڕیارێکی ناڕەوا و ناشایستەدا بەر لە جەژنی قوربان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت و تاوەکو ئێستاش هیچ هەنگاوێکی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی ئەو دۆخە نەناوە، ئەمەش کاردانەوەی سیاسی بەرفروانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لەو هاووڵاتییانەی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنەوە نەفەقەی ژن و منداڵ یاخود قەرز وەردەگرنەوە نیگەرانن لە دواکەوتنی پارەکانیان، بەهۆیەوە پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە تاوەکو بەدواداچوونیان بۆ بکات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد مینە، بەڕێوەبەری کارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی ڕانیە بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەر دواکەوتنێک هەبێت بەهۆی دواکەوتنی پۆستەیە، لەکاتی گەیشتنی چەکی پارە بە کەمتر لە 24 کاتژمێر ڕێکارەکانی تەواو دەکرێت و خاوەنەکەی دەتوانێت پارەکەی وەربگرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا دواکەوتنی ئەو پارەیەی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی جێبەجێکردنەوە وەردەگیرێتەوە بۆ سێ هۆکار دەگەڕێتەوە:
1- دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
2- دواکەوتنی پۆستەی بەشێک لە قەرزدارەکان کە فەرمانبەرن، بەهۆی ئەوەی پێویستی بە نوێکردنەوە و دووبارە دەرکردنەوەی نووسراو دەبێت.
3- بەشێک لە قەرزدارەکان فەرمانبەر نین و مانگانە چەند جارێک نووسراویان بۆ دەکرێت.
چارەسەرەکان: نەریمان تاڵب، گوتەبێژی وەزارەتی داد بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەر کەسێک داواکاریی هەبێت دەربارەی دواکەوتنی پارەکانی یان هەر داواکارییەکی دیکەی هەبێت، دەتوانێت پەیوەندی بە وەزارەتی داد بکات یان لە ڕێگەی سندوقی سکاڵای وەزارەت داوکارییەکانیان بگەیەنێتە دەستمان و بەدواداچوونی بۆ دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 38 بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردن هەن کە بە پێی یاسای جێبەجێکردن ژمارە 45ی ساڵی 1980ی هەموارکراوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن، بەشێک لە ئەرکەکانی بریتییە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا، هێنانەدی هاوسەنگییە لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار، جێبەجێکردنی گێڕانەوەی نەفەقەی ژن و منداڵ.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی یەکخستنی کارتی نیشتمانی و نیشتەجێبوون دەدات
- بیروڕا
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەوەی لافاو سەر ئاوی خست!
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارەی کۆکراوەی هەڵمەتەکەی ئاڤا نزیک دەبێتەوە لە دوو ملیار دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت






