دەروازە سنوورییەکان: بەستنەوەی ئەلیکترۆنی خاڵە گومرگییەکانی کوردستان و عێراق کۆتایی هات
- بزنس
- 11 حوزەیران

دیمەنی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل
ئاڤا نیوز
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، پرۆسەی بەستنەوەی ئەلیکترۆنی سەرجەم خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی بە بارەگای سەرەکی دەستەکە لەبەغدا ئاشکرا کرد و دەڵێت، لەمەودوا پێناسەی نوێی گومرگی جێبەجێ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە 270ـی ساڵی 2025، دەستەی گومرگی عێراق، پێناسەی نوێی نرخی گومرگی بۆ کەلوپەل و کاڵاکان ڕاگەیاند و بڕیارەکە لە 1-6-2025 ـەوە لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان، بە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە دەکەوێتە بەرواری جێبەجێکردنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پرۆسەی بەستنەوەی ئەلیکترۆنی سەرجەم دەروازە گومرگییەکان لە خاڵەکانی پشکنینی هەرێمی کوردستان بە بارەگای سەرەکی دەستەکە لەبەغدا تەواوبووە و بازگەی باوە مەحموودیش کە دەکاتە خاڵی پشکنینی نێوان سلێمانی و دیاله دوا خاڵبوو.
دەستەکە ئاماژە بەوەکرد، بەتەواوبوونی بەستنەوەی باوە مەحموود تۆڕی بەستنەوەی ئەلیکترۆنی سەرجەم خاڵە گومرگییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند کۆتایی هات و دەکەوێتە بوواری جیبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین



