
ئاڵای عێراق و تورکیا
ئاڤا نیوز
عێراق بە بڕیارێک دژی پەکەکە تورکیای دڵخۆشی کردووە و لەسەر ئاستی باڵای ئەو وڵایە، پێشوازی لەو بڕیارە کراوە.
چی ڕوویدا؟ حکومەتی عێراق پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی وەک ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو ناساند، ئەمەش بەرپرسانی باڵای تورکیای خۆشحاڵ کردووە و ئەم هەنگاوەی بەغدا بە هەنگاوێکی واقیعی ناو دەبەن.
لێدوانی فەرمی: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: “لەمەودوا پێکەوە لەگەڵ عێراق کار دەکەین، ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دادەمەزرێنین چونکە تیرۆر گەورەترین بەڵایە تورکیا بەدەستییەوە دەناڵێنێت”.
قووڵتر: بەرپرسانی تورکیا پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان بە گرنگترین پرۆژەی داهاتووی تورکیا ناو دەبەن؛ کۆمپانیا تورکییەکان کار لەو پرۆژەیەدا دەکەن و لەو ڕێگەیەوە هەموو ئەو کاڵایانەی لە چینەوە دێن، دەگوازرێنەوە بۆ ئەوروپا.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، لە عێراق لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات و درێژ دەبێتەوە بۆ تورکیا و بەندەرەکانی ئەو وڵاتە، درێژییەکەی 1,200 کیلۆمەترە و لە چوار ڕێگەی خێرا، چوار هێڵی شەمەندەفەر و هەشت ڕێگەی ئاسایی پێکدێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش





