
پەرلەمانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ڕۆژی یەکشەممە 2024-3-24، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیارە تێیدا دەنگ لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بدرێت، كە ئەوەش خواستی سوننەكانە تا بتوانن بەربژێرەكەیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بگۆڕن.
چی ڕوودەدات: لایەنەکانی سوننە کار لەسەر هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق دەکەن و بۆ ئەم مەبەستە بە زۆرینەی دهنگ بڕگەیەک بۆ دانیشتنی داهاتوو زیادکراوە، هەموارەکە دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکاتەوە، دەرگای خۆپاڵاوتن سەرلەنوێ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لایهنهكان بتوانن بەربژێرەكەیان بگۆڕن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەکشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و تێیدا دەنگدان و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکات، یەکێک لەوانەش، خوێندنەوەی سێیەم بۆ هەمواری یاسایی قەدەغەکردنی بازرگانی کردن بە جەستەی مرۆڤ، کە لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە ئامادە کراوە. بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمەی ڕاگەیاند.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکە پەرلەمانتاران دەنگ بە هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی لە کەرتی تایبەت دەدەن، هاوکات خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای پێکهێنانی پەرلەمانی عێراق دەکرێت، چەند پرۆژە یاسایەکی دیکەش خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی له مانگی 11ی ساڵی 2023 ەوە، پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە، پۆستەکە بەرکەوتەی پێکهاتەی سوننەیە و کاریش بۆ ئەوە دەکرێت هەر لای هاوپەیمانیی تەقەدوم بمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش





