
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل-وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بە فشاری ئەمریكا، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل سەرۆكی دەزگەی هەواڵگری وڵاتەكەی دەنێرێتە قەتەر، ئەویش لەپێناو ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: دەیڤد بێرنیا سەرۆكی دەزگەی هەواڵگری ئیسرائیل "مۆساد" بەرەو قەتەر بەڕێكەوت و سبەی هەینی دەست بە گفتوگۆ دەكات بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی ئاگربەست لە غەززە و ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان.
زانیاریی زیاتر: سەرۆكی مووساد لەگەڵ ویلیام بێرنز سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا و شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆكوەزیرانی قەتەر و عەباس كامل سەرۆكی دەزگەی هەواڵگری میسر كۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاگەیێنراوەكەی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لەكاتێكدایە، فشارەكانی ئەمریكا لەسەر ئیسرائیل زیادیكردووە تا ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیێنرێت.
وێنە گەورەكە: ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كە ناكۆكە لەگەڵ حكومەتەكەی بنیامین نەتانیاهۆ، بەهەموو توانایەوە پشتیوانی كۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە دەكات كە پێی ناوەتە مانگی شەشەمەوە.
باكگراوند: بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل نزیكەی 32 هەزار كەس لە غەززە كوژراون كە زۆربەیان سڤیلن، هاوكات لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە كە شەڕی غەززە دەستیپێكردووە هەزار و 200 ئیسرائیلی كوژراون و 253 ئیسرائیلیش بە بارمتە گیراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





