
وێنە- شەرقولئەوسەت
ئاڤا نیوز
دوو دۆسیەی ئابڕووچوون لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەردوو وەزارەتی ناوخۆو خوێندنی باڵای عێراق دەهەژێنن و کاردانەوەی زۆریان لێدەکەوێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: چەند ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆ، لە فەیسبووک بە پەیجی ساختە هەڕەشەی ئاشكراكردنی نهێنییان لە هاوڕێكانی خۆیان کردووەو پارەیان لێسەندوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە، ژمارەیەک ئەفسەر ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کراون، دیارترین ئەو ئەفسەرانەش فەریق ڕوکن سەعد عەلاق سەرۆکی زانکۆی توێژینەوەو ستراتیژی و لیوا سەعد مەعن بەڕێوبەری پێشووی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆیە،17 ئەفسەر دانیان ناوە بەوەی دوو ئەفسەر، شەش پەیجی ساختەیان لەفەیسبووک بەڕێوە بردووە.
لەلایەكی دیكەوە: چیرۆكی ئابڕووچوونی دووەم بەمشێوەیەیە: هێزێکی ئەمنی عیماد شەعلان شاوی، ڕاگری کۆلێژی کۆمپیوتەریان دەستگیرکرد، لە ژوورەکەی دەستدرێژی سێکسی کردووەتەوە سەر قوتابییەکی خۆی و وێنەکانیشی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق شاويیان لە پۆستەکەی دوور خستەوەو لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش





