زەریف نهێنی لەبارەی تۆڵەكردنەوەی كوژرانی قاسم سولەیمانی ئاشكرا دەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-22

محەممەد جەواد زەریف- وێنە: جەزیرە
ئاڤا نیوز
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران پەرتووکێکی بەناوی "قوڵایی سەبر" بڵاوکردووەتەوە؛ تێیدا زانیاریی سەرنجڕاکێش و نەبیستراو ئاشکرادەکات.
وێنە گەورەکە: پەرتووکەکەی زەریف، دیمەنەکانی هێرشی سوپای پاسداران لە 8- 1-2020 بە مووشەکی بالیستيكی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لەعێراق، کە بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی بوو لەلایەن ئەمریکاوە لەسەرەتای مانگی یەکی 2020، باس دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران لە پەرتووکەکەیدا باس لە یەکەم بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران سەبارەت بە تۆڵەسەندنەوە دەکات و دەڵێت گەیشتنە بەوەی "پەلەکردن لە تۆڵەسەندنەوەدا نییە"؛ بۆیە لەڕێی بۆردوومانکردنی بنکەکانی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکا تێیدا نیشتەجێن تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسیان کردەوە.
زانیاریی سەرنجڕاکێش: زەریف لە پەرتووکەکەدا ئەوە ئاشکرادەکات، پێش چەند کاتژمێرێک لە هێرشەکە ئێرانییەکان لە ڕێگەی باڵیۆزی سویسرا لە ئێران، ئەمریکیەکان لەو هێرشە ئاگادار دەکەنەوە کە ئەوەش داواکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران بووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دۆناڵد، ترەمپ، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا ئاشکرای کرد، لەلایەن ئێرانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە 18 مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی ئەمریکی لە عێراق دەکرێت، بەڵام ڕاستەوخۆ نایکەنە ئامانج، هەرچەندە ئەوکات عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی ڕابەری ئێران ئەو قسانەی ڕەتکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






