
هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان هەفتەیەکە بەچڕی دەستیان بە دانوستان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بەڵێنی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچەی مانگی پێنجی بۆ بنێرێت. بەرپرسێکی باڵای حکومەت بە ئاڤای گوت: ئەمە تەنیا بەڵێنە و بڕیاری ناردنی نەدراوە، دڵنیاش نین بەڵێنەکەی جێبەجێ دەکات یان نا، چونکە لە ڕابردوودا چەندینجار بەڵێنیان داوە و جێبەجێیان نەکردووە.
وێنە گەورەکە: هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان هەفتەیەکە بەچڕی دەستیان بە دانوستان کردووە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان، خواستێکی جددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەردوولا ڕێککەوتنی سەرەتاییان کردووە و تەنیا واژۆکردن و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچەی مانگی پێنج بنێرێت. ئەمە تەنیا بەڵێنە و بڕیار نییە، بەدروستیش نازانرێت چ ڕۆژێک پارە دەنێردرێت، چونکە بەڵێنەکانی بەغدا سەدا سەد نین،لە ڕابردوودا چەندجارێک بەڵێنیان داوە و جێبەجێیان نەکردووە".
لەلایەی دیکەوە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان، لەمیانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی هەولێر و بەغداد ئەرێنین و گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا بگەین بە ڕێککەوتن و کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت.
جەختیش دەکاتەوە هەرێمی کوردستان لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکات بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هاووڵاتیانی کوردستان.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی حکومەتی عێراق و کوردستان نزیکن لە واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی، حکومەتی کوردستان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و ڕادەستکردنی 50%ی داهاتی ناوخۆ ڕەزامەندی داوە، لە بەرامبەردا داوا دەکات بەغدا تەواوی شایستە داراییەکانی بەپێی یاسای بودجە بۆ بنێرێت. فشاریش لە کۆمپانیاکانی نەوت دەکات ڕازی بن بە هەناردەکردنەوەی نەوت، لەم ڕووەوە تەنانەت ئامادەیە لە بەشێکی مافەکانی خۆی خۆشبێت.
باکگراوند: بە چەند بیانوویەکی نوێ و جیاواز، دوو مانگە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی خەڵکی کوردستانی ڕاگرتووە و پابەند نەبوو بەو ڕێککەوتنەی لە سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ حکومەتی کوردستان واژۆی کرد، حکومەتی کوردستانیش هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر بکرێت، لەم چوارچێوەیەدا دوای گەڕانەوەی شاندی بەغدا لە هەولێر، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەرێمی کوردستان شاندێکی ناردووەتە بەغدا و تاوەکو ئێستا لە گفتوگۆ بەردەوامن.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی عێراق کۆتاییهات، هاوکات دەستەی خانەنشینیانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێککارەکانی دابەشکردنی مەعاشی مانگی حەوتی خانەنشینانیان تەواو کردووە، بانکەکانیان ڕاسپاردووە لە سبەیەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە 10 ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
تورکیا مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ بەشێک لە عێراقییەکان نوێ ناکاتەوە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سێ چەکداری داعش لە کەرکووک دەکوژرێن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پێشبینی بارانبارینیش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ بڵاوكردنەوەی وێنە بە جلی سەربازی قەدەغە دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانیی" تاقیدەکرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی قەیسەریی هەولێر ڕووناك دەكرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
28 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای کوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووری عێراق کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی بانکە حکومییەکان مامەڵەی کەس ڕایی ناکەن
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن نەوتی کوردستان دەتوانێت ببێتە فریادڕەسی عێراق؟
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە