
دیمەنی شاری سۆران. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ژمارەیەک هاووڵاتی لە سۆران تووشی تەنگەنەفەسی بوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی خۆڵبارینی چڕ تەواوی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لە سنووری ئیدارەی سۆرانیش ژمارەیەك هاووڵاتی بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر بەڕەڤان سەباح، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی سۆران، بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، بە هۆی خۆڵبارینەوە، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 20 هاووڵاتی سەردانی بەشی فریاكەوتنی سۆرانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، بەشێك لەو نەخۆشانە كە نەخۆشی ڕەبۆ و هەناسە تەنگیان هەبوو یان تووشی هەستیاری ببوون، بۆیە لە ڕێگای دەرمان و دانانی ئۆكسجین چارەسەری پێویستییان بۆ كراوە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری فریاكەوتنی سۆران، دەڵێت، ئەمڕۆ ڕەوشەکە باشترە و خۆڵبارین کەمتر بووەتەوە، لەكاتی خۆڵبارین پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و دەمامك ببەستن، لەكاتی زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە، چونكە خۆڵبارینەكە كاریگەری دەبێت لەسەر ڕێڕەوی هەناسەيان بە تایبەتی ئەوانەی نەخۆشی ڕەبۆ و هەناسە تەنگی و نەخۆشی هەستیارییان هەیە و باشتر وایە بەر لە چوونە دەرەوە ئەو دەرمانانە بەكار بهێنن كە تایبەتن بە نەخۆشییەكەیان كە لەلایەن پزیشكی پسپۆڕ بۆیان دیار كراوە بۆ ئەوەی ڕێگری بكات لە تەشەنە كردنی تووشبوون بە تەنگەنەفەسی و هەستیاری.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تا مانگی نۆی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی چەکی ئەتۆمی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کۆتایی پێ دێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئاسایشی سنوورەکان نیوەی ئارامیی عێراقە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی دهۆک كارێكی جیاواز بۆ كورد و كوردستان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە سەرکەوتن بەسەر پەیژەکان تەمەن درێژ دەکات






