
چەند سەربازێكی توركیا- وێنە:AFP
ئاڤا نیوز
شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە، ئەمجارە تورکیا دەیەوێت بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق شەڕی پەکەکە بکات.
وێنە گەورەکە: ئەنقەرە لە هەوڵدایە بۆ رێکخستنی ڕێککەوتنێک کە " ووردەکاری پلانی ئۆپەراسیۆنەکەی هاوینی ئەمساڵی" تێدا نووسراوەتەوە و بۆ ئەوەی دەست بە هێڕشەکەی بکات.
پێدراوە ڕاستەکان: له دوای ساڵی 1984 بۆ یه که مجار عێراق "پەکەکە" ی وەک گرووپێکی قەدەغەکراو" ناساند، بەڵام هێشتا لیستی "رێکخراوی تیرۆریستی"دا نییه . هەر لەبەر ئەم هۆکارە باس لەوە دەکرێت کە هێشتا ڕوون نییە کە تا چەند بەغدا ، پشتگیری لە پرۆسەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دەکەن کە لەسەر هێڵی گارە و قەندیل دەستپێدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی راپۆرتێکی خەبەر تورک کە لەسەرچاوەیەکی ئاسایش و هەواڵگری وەریگرتووە، وردەکاری هێرشەکەی ئەنقەرە لەگەڵ بەغدا باس کراوە.
ڕێگاکانی چیای گارە دەبڕدرێن
بە گوێرەی ئەو نەخشە ڕێگایە، "کارەکانی پاککردنەوە لە ناوچەکانی دینارتە، باتوفا، ئامێدی، برادۆست، شیلادزێ، چڕ دەبێتەوە. چونکە میت و سوپای تورکیا بەنیازن هەموو ئەو ڕێگایانە دابخەن کە بەرەو گارە دەچن کە بە گوتەی ئەوان گەورەترین بنکەی لۆجستیکی ستراتیژی پەکەکەیە.
سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکان لە سێ بەش پێكدێت
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی عێراقەوە دەستکەوتوون، لە پلانی کارکردنی دیاریکراودا، بڕیارە سێ بەشی سەربازی و هەواڵگری و دیپلۆماسی بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەش دابنرێت.
لە هەفتەی یەکەمی مانگی نیسانەوە هەر سێ بەشەكە دەست بە چالاکییەکانیان دەکەن. بەشداربووان بڕیار دەدەن کە ئایا دەتوانرێت لە دوای نیوەی دووەمی مانگی نیسانەوە پرۆسەی ئۆپەراسیۆنەکە دەستپێبکرێت.
بەغدا بەشداری" لە هەواڵگری و پێدانی زانیاری" دەکات
بەگوێرەی پلانەکە، حکومەتی بەغدا لە ڕێگەی 15 بنکەی چاودێری سەربازی لە ڕووی زانیاریی هەواڵگرییەوە هاوکاری ئەنقەرە دەبن.
لە پاییزدا قەندیل و ئاسۆس ئامانجی پلانەکە دەبێت
دوابەدوای ئۆپەراسیۆنەکانی "پاککردنەوە " کە قۆناغی یەکەمی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە کە تورکیا دەستی پێدەکات، ئامانجی سەرەکیش "پاککردنەوە چیای گارەیە"، کە گرنگترین بنکەی لۆجستی پەکەکەیە لەسنوورەکانی نێوان تورکیا-سوریا-عێراق بەکاریدەهێنێت.
قۆناغی سێیەم و گەمارۆدانی قەندیل
لە قۆناغی سێیەمی نەخشە ڕێگاکە، دوای داخستنی رێگەی قەندیل، بڕیارە قەندیل گەمارۆ بدرێت بۆ ئەوەی "پەکەکە لەوێ زیندانی بکرێت و ڕێگری لە بەرکەوتنی لەگەڵ ناوچەکانی دیکە" بکرێت.
تورکیا دەیەوێت لە حەوت ناوچەی قەندیلەوە ڕێگری بکات لە هاتووچۆی گەریلاکانی پەکەکە لە شارەکان و هەموو ڕێڕەوە لۆجستیکییەکانی ببڕێت، هەر لەوێدا چاودێری گواستنەوەی کەل و پەل و کەرەستە سەربازیەکانی نێوان قەندیل و ئاسۆس دەکرێت.
دڵسۆزی ئێران تاقی دەکرێتەوە
گەر ئەو نەخشە ڕێگایە سەر بگرێت، پەکەکە لە قەندیل لە چوارچێوەی سنوورەکانی عێراق زیندانی دەکرێت، تاکە ڕێگەی دەرچوونیان ئێران دەبێت. ئیدارەی ئێران کە باسی لەوە کردووە کە تا ئێستا لە هیچ بارودۆخێکدا پشتیوانی پەکەکەی نەکردووە، چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو باروودۆخەدا دەکات؟ و ئایا لە ئێرانەوە ڕێگای دەرچوون بۆ پەکەکە دەکرێتەوە؟ لە قۆناغی پایزی نەخشە رێگەکە، تورکیا ئەمەی بۆ دەردەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
- ڕاپۆرت
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە ئاشکرا دەکات
- ڕاپۆرت
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- ڕاپۆرت
- 6 تشرینی یەکەم
جەژنی جەما؛ یەكێك لە جەژنە هەرە گرنگەكانی ئێزدییەكان