
وێنەی هیشام هاشمی شرۆڤەکاری ئەمنی عێراقی، سەرچاوە: کەناڵی حورڕە
ئاڤا نیوز
سەرباری ئەوەی دادگە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی هیشام هاشمی شرۆڤەکاری ئەمنی دەرکرد، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی عێراقی دەڵێن ئازادکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی شەشی تەممووزی 2020، هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنیی عێراقی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەبەغدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری دەمامکدارەوە تەقەی لێکرا و کوژرا. دوای ساڵێک لە کوژرانی، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی عێراق دەستگیرکردنی بکوژانی هاشمی ڕاگەیاند.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدید، لەزاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقیەوە دەڵێت: سەرباری ئەوەی دادگە لە ئایاری ڕابردوو بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی هیشام هاشمی دەرکردبوو، بەڵام تۆمەتبارەکە ئازادکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای ئەوەی تانە لە بڕیارەکەی دادگە دراوە، جارێکی دیکە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا کراوە، دواتر بێتاوانی تۆمەتبارەکە سەلمێنراوە و ئازادکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدانی ئەحمەد حەمداوی عوێد، 10 جار دانیشتنی دادگەییکردنەکەی دواخرا، هاوکات تۆمەتبار کرا بەوەی پەیوەندی بە کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقەوە هەیە.
ئەمەش بزانە: ماوەی چەند مانگێکە کەسووکاری هیشام هاشمی لە ترسی هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان کە بەزۆر سکاڵاکەیان پێبکشێننەوە لە دەرەوەی عێراق دەژین.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدەات: تۆمەتبارەکە، ئیستا لە دەرەوەی عێراقە و هەندێک کەس دەیانەوێت بیگەڕێننەوە سەر کارەکەی خۆی بە پلەی ملازم لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش





