
بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بواری پزیشکیدا
ئاڤا نیوز
ڕۆژ بە ڕۆژ کۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنەلۆژیا هەنگاو دەنێن بۆ ئەوەی فراوانکارییەکانیان لە زیرەکی دەستکرد زیاتر بکەن، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەیەوێت لە ڕێگەی پەرەپێدان بە زیرەکییەکی دەستکرد بێتە ناو بواری پزیشکییەوە.
وێنە گەورەکە: کۆمپانیای مایکرۆسۆفت یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا و لەلایەن بیڵ گەیتسەوە دامەزرێنراوە و کاری سەرەکی دروستکردنی سیستمی کارپێکردنی کۆمپیتەرە و زنجیرەکەی بە ناوی ویندۆز تۆمار کردووە، ئێستا ئەو کۆمپانیایە چەندین بەرهەمی جیاوازتر پێشکەش دەکات و دەوێت بێتە ناو بواری پەرەپێدان بە زیرەکی دەستکرد.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیاکە دەیەوێت بە هاوبەشی لەگەڵ گۆگڵ و OpenAI و Gemini و Claude و چەند زیرەکییەکی دەستکردی دیکە هاوبەشییەکی فراوان گرێبدات تاوەکو کار لەسەر ئەوە بکەن جۆرێک لە زیرەکی دەستکرد پەرەپێبدەن کە توانای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی چوار هێندەی مرۆڤ زیاتر بێت، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەیە تێچووی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان و وردی لە دۆزینەوەی نەخۆشی بۆ باڵاترین ئاست بەرزبکەنەوە.
ئەمەش بزانە: ئێستا زیرەکی دەستکردی مایکرۆسۆفت لە چەندین بواردا هاوکاری پزیشکان دەکات بۆ شیکردنەوەی داتاکان و کۆکردنەوەی کۆ زانیارییەکان لەسەر نەخۆشییە دەستنیشانکراوەکان، بەڵام کۆمپانیاکە دەیەوێت پەرەی زیاتر بەو بوارە بدات و هەنگاوی گەورەتر بنێت.
شێوازی کارکردنی چۆنە؟: ئەم کۆمپانیایە داتا پزیشکییەکان و توێژینەوە باوەڕپێکراوەکان کە لە گۆڤارە باوەڕ پێکراوەکان بڵاودەکرێنەوە، وەریان دەگرێت و دووبارە ڕێکخستنەوە و تۆمارکردنیان بۆ دەکات دواتر لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی بەکاریان دەهێنێتەوە، بەمەش ڕێژەی وردی دیارکردنی نەخۆشییەکان چەند هێندەی تیمە پزیشکییەکانە و لە هەندێک کاتدا دەگاتە سەرووی %70، تاوەکو ئێستا کۆمپانیاکە باسی لە شێوازی بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە تازەیەی نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





