
نووری مالیکی و سوودانی لە دانیشتنێکی فەرمیدا، وێنە، میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی دەدات بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە سەرکەوتنی محەممەد شیاع سوودانی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پلانیان بۆ خستنی سوودانی داناوە، بەهۆی ئەوەی ترسیان هەیە هاوپەیمانێتییەکی سیاسی نوێ پێکبهێنێت، بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو بکات و دەنگی زۆرینەی شیعە بەدەستبهێنێت.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەپێی ڕاپۆرتێکی میدیاکانی ئەمریکا، پوختەی پلانەکە بریتییە لە؛ هێرشەکانیان بۆ سەر سەرۆکوەزیران چڕ بکەنەوە، لە دەستکەوتەکانی کەم بکەنەوە، لەڕووی جەماوەرییەوە بیخەن و کێشەی سیاسی و ئابووری بۆ دروست بکەن.
دواتر خۆپیشاندان دەستپێبکات و داوای دەست لەکار کێشانەوەی حکومەت بکەن، پاشان داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت، لە کۆتاییدا سوودانی نەبێتەوە سەرۆکوەزیران یان هیچ پۆستێکی باڵای پێنەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕاپۆرتەی میدیا ئەمریکییەکان دوای ئەوە دێت، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێشنیازی کردووە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لەو ماددانەی هەموار دەکرێت بەرپرسی جێبەجێکار پابەند دەکات بەوەی ئەگەر نیازی هەیە بەشداری لە هەڵبژاردن بکات، دەبێت شەش مانگ پێشتر دەستبەرداری پۆستەکەی بێت، لەگەڵ ئەوەی ئەگەر هەیە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش





