لە کۆبوونەوەی سوودانی و بایدن باسی کەمکردنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت نەک ئەمریکا
- عێراق
- 2024-03-24

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە نێوەڕاستی مانگی داهاتوو سوودانی لەگەڵ بایدن لە کۆشکی سپی کۆببێتەوە و بەپێی زانیارییەکانیش کەمکردنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەو وڵاتە، پرسی سەرەکی دەبێت.
چی ڕوودەدات؟ لە کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی نێوان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نێوەڕاستی مانگی داهاتوو لە واشنتن، باسی کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت نەک هێزەکانی ئەمریکا.
زانیاریی زیاتر: کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانان پەیوەستە بە پاراستنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتی میدیای ئەمریکی، بایدن داوا لە سوودانی دەکات ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ، هاووڵاتی ئیسرائیلی ئازاد بکات کە لە عێراق ڕفێنراوە، جگە لەوەش پرسی دۆلار، گوشارەکانی واشنتن بۆ سەر بەغدا بۆ کەمکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی ئابووری لەگەڵ تاران باس دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کۆبوونەوەیە بە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانێکی نزیک لە حەشدی شەعبی دادەنرێت.
چی لەبارەوە دەگوترێت؟ لە ناوەندە سیاسییەکانی عێراق باسی ئەوە دەکرێت، سەردانەکە چانسی سوودانی زیاتر دەکات بۆ ئەوەی خولی دووەمیش ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش





