ڕوونکردنەوەیەکی خێرای گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکان
- کوردستان
- 15 تەممووز

کێڵگەی نەوتی سەرسنگ
ئاڤا نیوز
وتەبێژی سەربازیی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، سوودانی فەرمانی کردووە، لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان بکرێت و لایەنی ئەنجامدەر ئاشکرابکرێت، بێ هیچ دوودڵییەکیش سزابدرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە هێرشە درۆنییەکان بۆسەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان زیادییان کردووە. لە ڕابردوو دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان گرووپە توندڕەوە عێراقییەکانیان بە جێبەجێکاری ئەو هێرشانە زانییوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، دوو کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج، ئەوەش مەترسییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بەرژەوەندی عێراقییەکان، دەستدرێژیکردنیشە بۆ سەر هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و گەشەپێدان لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا، "سروشت و کاتی ئەم کردەوە تاوانکارییانەش ئاماژەیە بۆ بوونی نییەتی خراپ کە ئامانج لێی تێکدانی دۆخی عێراق و زیانگەیاندنە بە دامەزراوە گرنگەکانی".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، محەممەد شیاع سوودانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ و فراوان دەستپێبکەن، بۆ دەستنیشانکردنی لایەنەکانی پشت ئەم هێرشانە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بەبێ هیچ دوودڵی و نەرمی نواندێک، لە دژی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەشڵێت، حکوومەتی عێراق بە هەموو دامەزراوە و دەزگاکانییەوە ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق نادات، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستیش دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی دامەزراوە گرنگەکان و پتەوکردنی سیستەمی بەرگری، بەشێوەیەک ڕێگر بێت لە دووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە کردەوانە و پاراستنی سەروەری عێراق و مافی گەلەکەی.
باکگراوند: کاتژمێر 7:00ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنگ لە پارێزگای دهۆک، لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کێڵگەکە کەوتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
لەهەمان کاتدا: شەوی ڕابردوو دوو درۆن لە نزیک کێڵگەی نەوتی خورمەڵە کەوتنە خوارەوە، بەپێی ڕاگەیێنراوی دژە تیرۆری کوردستان هیچ زیانێکی بە کێڵگەکە نەگەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن






