دیمەنی دوو هاووڵاتی لەنێو بازاڕی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە سبەی هەینی پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور، پلەكانی گەرما وەك دوێنێ دەبن، بەڵام سبەی پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز ببنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ،
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كاریگەریی كەمیان لەسەر هەرێمی كوردستان هەبووە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو پلەكانی گەرما نزمترن بە نزیكەی چوار پلە، ساڵی ڕابردوو وەك ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە سلێمانی 43 و 44 بوون، بەڵام ئەمڕۆ بەرزترین پلە لە سلێمانی 39 پلەیە بەڵام ئەگەری بارانبارین نییە.
پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەرزترین پلەی گەرمی لە هەرێمی كوردستان بگاتە 46 پلەی سیلیزی كە لە دەڤەری گەرمیان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






