
ژووری ئامێری MRI
ئاڤا نیوز
پیاوێکی بە ڕەگەز ئەمریکی بەبێ ئاگادار و ڕەزامەندی پزیشکی دەچێتە ژووری ئامێری MRI و دواتر بەهۆی برینداربوونییەوە گیان لەدەست دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: پیاوێکی تەمەن 61 ساڵ لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا، بەبێ مۆڵەت و بەبێ ئاگاداری پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیە یاخود بێ ئەوەی پێویستی بە پشکنین هەبێت، دەچێتە ژووری ئەنجامدانی پشکنینی MRI دواتر گیان لەدەست دەدات.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، لە سەنتەری پشکنینی تایبەتی ' ناساو ئۆپن'، کەسێک بەبێ مۆڵەتی چوونەژوورەوە چووەتە ناو ژووری نەخۆشخانەیەک کە ئامێری MRI تێدابووە، بەهۆی ئەوەی ملوانکەیەکی کانزای لە ملدابووە، ئامێرەکە بەهۆی بەهێزی بوارە موگناتیسییەکەی ئەو کەسی ڕاکێشاوە بۆ ناو ئامێرەکە دواتر بەهۆی سەختی برینداربوونییەوە گیانی لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی و دەرمانی ئەمریکا هۆشداریی دەدات بە هاووڵاتییان لە بەکارهێنانی ئامێرەکانی MRI و ڕایدەگەیەنێت، لە بارودۆخی ئاسایشدا ناتوانرێت بواری موگناتیسی ئامێرە ناچالاک بکرێت و دەتوانێت بەهێزێکی زۆرەوە تەنە کانزاییەکان ڕابکێشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





