
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تەیف سامی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی کوردستان دەڵێت، "هەر کاتێک بانکی ناوەندی تەمویلەی پارە نارد، یەکسەر پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە دەکەن ".
چیرۆکی سەرەکی: هەرچەندە دوای 82 ڕۆژ لە نەناردنی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دا، بەڵام تا ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە پارەی مووچە نەگەیشتووەتە هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان چاوەڕێی بانکی ناوەندیی عێراقن بۆ تەمویلکردنی پارەکە و دەڵێن ،"هەر کاتێک تەمویلەکە گەیشت، یەکسەر پارەکە بۆ کوردستان دەنێرن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، کە "بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانیان داوە". ئەم بڕیارەش دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕ و فشاری سیاسی دێت، کە تیایدا هەولێر و بەغدا گەیشتنە لێکتێگەیشتنێکی نوێ.
لەلایەکی دیکە: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیاری دا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە هەولێر پابەندبوونی خۆی بە ناردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی دووپات کردەوە.
چاودێریی وردی ڕێککەوتنەکە و ئاساییکردنەوەی کەرتی نەوت:
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سوودانی چەندین ڕاسپاردەی گرنگی خستەڕوو، لەوانە:
ئاساییکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت: داوای لە وەزیری نەوت کردووە بە زووترین کات کاربکات بۆ چاککردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان کە بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە زیانیان بەرکەوتبوو، تاوەکو ئاستی بەرهەمهێنان بگەڕێتەوە بۆ دۆخی جاران.
لیژنەی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدای ڕاسپاردووە کە مانگانە ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر ئاستی پابەندبوونی هەردوولا بە ڕێککەوتنەکەوە پێشکەش بکەن. بڕیاری ناردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو پشت بەو ڕاپۆرتانە دەبەستێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین




