پارتى: هەوڵ دەدرێت لە پارێزگای نەینەوا کەمترین پۆستی کارگێڕی بە ئێمە بدرێت
- عێراق
- 2024-03-26
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پۆستە کارگێڕییەکانی پارێزگای نەینەوا دابەش بکرێن و پارتیش دەڵێت، دژایەتییان دەکرێت و هەوڵێک هەیە کەمترین پۆستی کارگێڕییان پێ بدرێت.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، دانانی پارێزگار و جێگرەکانی لە نەینەوا ئێستا کار دەکرێت بۆ ئەوەی پۆستە کارگێڕییەکان بەسەر لایەنەکاندا دابەش بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لایەنەکانی نەینەوای سەربەخۆ و چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دژایەتی پارتی دەکەن و لە هەوڵدان کەمترین پۆستی کارگێڕیمان پێ بدرێت، چونکە دەزانن پارتی خاوەن پێگە و هێزە لە عێراق.
زانیاریی زیاتر: پارتی چاوی لە پۆستە گرنگەکانی پارێزگای نەینەوایە، دواتر لەلایەن سەرکردایەتیی پارتییەوە بڕیار دەدرێت، کار بۆ کامە لەو پۆستانە بکرێت، تاوەکو وەریبگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر مەناف حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە نەینەوا بە ئاڤا نیوزی گوتبوو، "پارتی لە هەموو لایەکەوە دژایەتی دەکرێت".
بۆچی گرنگە: پارتی لە شێوازی ئەو مامەڵەیەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەگەڵیدا دەکرێت نیگەرانە و پێی وایە درێژەپێدەری ئەو هەڵمەتەیە کە لە بەغدا دژی حیزبەکە دەستپێکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






