نهێنی پشت کشانەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 2024-03-26

گەڕانەوەی بەشێک لە ڕووفاتی ئێزیدییەکان کە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دەرهێنراون - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
نهێنی پشت کشانەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هاوکاری نەکراون لەلایەن بەشێک لە دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانی عێراق، بۆیە ئاسوودەنەبوونە لە وڵاتەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سێ سەرچاوەی نزیک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایان کردووە، کە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە سەرەتای دەستبەکاربوونیانەوە لە ساڵی 2017 لە عێراق ئاسوودە نەبوون، چەندین جار سکاڵایان کردووە لە هاوکارینەکردنیان لەلایەن بەشێک لە دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانی عێراقەوە.
زانیاریی زیاتر: هەندێک بەرپرسی عێراقی، لیژنەی نەتەوەیەکگرتووەکانیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کاتی زۆر دەکوژن و دەستوەردان لە هەندێک دۆسیەی ئەمنی و سەربازیش دەکەن، جگە لەوەش پارەیەکی زۆریش بەهەدەر دەدەن و درەنگیش ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بەشێکی زۆر لە داعشە دەستگیرکراوەکان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە کە تاوانیان کردووە، ئەوەش بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکانی نیگەران کردبوو بە پاساوی ئەوەی ئەوانەی لە سێدارە دەدرێن بەڵگەی تەواو بۆ تاوانبارکردنیان نییە.
قووڵتر: بەرپرسانی عێراقی پێیانوایە پێویستیان بە لیژنەی لێکۆڵینەوە نەماوە، هاوکاری بەغدا و نەتەوەیەکگرتووەکانیش وەکو پێویست نییە، لیژنەکەش ڕەتی کردووەتەوە ئەنجامی بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی بداتە حکومەتی عێراق و ئەوەش یاخیبوون بوولە ڕێککەوتنی نێوانیان.
هۆکارە زانراوەکان: لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش "هاوکاری لیژنەکە نەکراوە" و چوارچێوەی هەماهەنگیش پێشوازییان لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی لیژنەکە لە عێراق کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بە سایتی عەرەبی جەدیدی ڕایگەیاندووە: لیژنەکە پێی وابوو ژمارەیەک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان تاوانی داعش نەبوون، گرووپە چەکدارە شیعییەکان لە هەندێک ناوچەی عێراق کردوویانە، بەڵام بەرپرسانی عێراق هەموو گۆڕە بەکۆمەڵەکانیان خستووەتە ئەستۆی داعش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
4 کاتژمێر لەمەوپێش





