عێراق ڕەتیدەكاتەوە بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی پەكەكە لەگەڵ توركیا ڕێككەوتبن
- هەواڵ
- 26 ئازار

دوو سەربازی سوپای توركیا لە سنووری هەرێمی كوردستان- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگری عێراق ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتبێت بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی دژ بە پەکەکە و دەشڵێت "دانوستانەکان بۆ کشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامن".
لێدوانی فەرمی: سابت محەممەد عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: "هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ تورکیا نییە بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژ بە پەکەکە، بەڵام لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕێککەوتووین وەزارەتی ناوخۆی عێراق خاڵی سفری سەر سنوور بگرێتە دەست، ئەگەر لایەنی تورکیا هەست بە جددی و چالاکی و کاریگەریی هێزە عێراقییەکان بکات لەسەر سنوور، ئەوا سوپای تورکیا لە عێراق نامێنێتەوە."
زانیاریی زیاتر: پرسی کشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق لە ئەولەویەتی سەردانی سوودانییە بۆ واشنتن، ئەمریکا بیر لە شێواز و کاتی کشانەوە دەکاتەوە و لەسەر ئەو پرسە دەگەینە خاڵێکی ڕێککەوتن، پرۆسەی کشانەوە وردەوردە دەبێت، دوای کشانەوەش ڕێککەوتن لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی هاوپەیمانییەکە دەکەین. وەزیری بەرگریی عێراق وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 14 ی ئاداری ئەمساڵ لووتکەی ئاسایشی عێراق- تورکیا بەڕێوەچوو، لە ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکەشدا پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی قەدەغەکرا و لە عێراق ناوبراو دواتریش تورکیا ڕایگەیاند لەگەڵ عێراق ڕێککەوتوون پێکەوە ئۆپەراسیۆن بکەنە سەر پەکەکە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 1984 ەوە شەڕی پەکەکە و تورکیا هەڵگیرساوە، بەشێکی زۆری ئەو شەڕە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانە و زیانی ماددی و گیانی زۆریشی بە خەڵک گەیاندووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان