نرخی زێڕ لە بازاڕەکان جێگیر دەبێت

شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ لە بازاڕەکان جێگیر دەبێت

دووکانێکی زێڕینگەر لە هەولێر

ئاڤا نیوز

 

لەبارەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر دەڵێت، "دوو ڕۆژە نرخی زێڕ لە بۆرسەدا جێگیر بووە".

 

لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نرخی زێڕ دوو ڕۆژە لە بۆرسەی جیهانیدا جێگیر بووە، ئێستا هیچ هۆکارێک بۆ بەرزبوونەوە یان دابەزینی لە ئارادا نییە.

 

زانیاریی زیاتر: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، کە لەسەر نرخی دۆلار بە 139 هەزار دینار دانراوە، بەم جۆرەیە:

-مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 683 هەزار دینارە.

-مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 652 هەزار دینارە.

-مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 558 هەزار دینارە.

-یەک ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 326 دۆلارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ