ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی کارەساتباری هەڵەی پزیشکیدا لە بنەسڵاوەی شاری هەولێر، کچێک بۆ ماوەی نزیکەی 10 ساڵ بە ئازارێکی تووند و دەستنیشانکردنی هەڵەی پزیشکییەوە ژیانی بەسەر بردووە، دواجار دەرکەوتووە هۆکارەکەی پارچە دەرزییەکی شکاو بووە کە لە جەستەیدا جێماوە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵی 2015 کچێک بە ناوی خەدیجە لە بنەسڵاوە بەهۆی سەرئێشەیەکی تووندەوە سەردانی پزیشکێکی ناسیاوی خۆیان دەکات. پزیشکەکە بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشەکەی، دەرزییەکی لە ماسولکەی ڕانی دەدات، دوای چەند ڕۆژێک لە وەرگرتنی دەرزییەکە، خەدیجە هەست بە قورسایی و ئازارێکی زۆر لە ڕانی و شوێنی دەرزییەکەدا دەکات. وردە وردە ئازارەکە تەشەنە دەکات و دەگاتە بڕبڕەی پشتی (فەقەرات) و دەبێتە هۆی سڕبوونی قاچی.
لێدوانی فەرمی: خەدیجە بە ئاڤای وت، سەردانی چەندین پزیشکی دیکەم کرد و پشکنینی زۆریان بۆ کردم. پزیشکەکان بە هەڵە پێیان گەتم تووشی نەخۆشیی فەقەرات بووم و دەبێت نەشتەرگەری بکەم. لەم ماوەیەدا نزیکەی دوو دەفتەر دۆلارم لە پشکنین و چارەسەردا خەرج کردووە، بەڵام بێسوود بووە و ئازارەکانم هەرگیز کەم نەبوونەتەوە.
چی ڕوویدا: دوای نزیکەی 10 ساڵ لە ئازارچەشتن، خەدیجە سەردانی یاریدەدەرێکی پزیشکی لە گەڕەکەکەی خۆیان دەکات. یاریدەدەرە پزیشکییەکە هەست بە بوونی گرێیەک لەسەر ماسولکەی ڕانی دەکات و بڕیار دەدات گرێیەکە بە نەشتەرگەرییەکی بچووک لابدات.
لە کاتی کردنەوەی گرێیەکەدا، تووشی شۆک دەبن کاتێک دەبینن کە پارچە دەرزییەکی شکاو لەناو شانەکانی ماسولکەکەیدا جێماوە، هەمان ئەو دەرزییەی کە 10 ساڵ پێش ئێستا بۆ چارەسەری سەرئێشەکەی لێی درابوو.
زانیاریی زیاتر: خەدیجە، کە بەهۆی ئەم ئازارە درێژخایەنەوە ژیانی بە تەواوی تێکچووە و تا ئێستاش هاوسەرگیری نەکردووە، وتی کە سکاڵا لەسەر پزیشکەکە تۆمار ناکات، چونکە ناوبراو یەکێکە لە خزمەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





